کوردستانی

فرۆشتنی دەرمانێک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فرۆشتنی دەرمانێک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان بڕیاریدا بە راکێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بە گشت جۆرەکانییەوە کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان رایگەیاند "لەبەر پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان و لەسەر داوای کارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) بڕیارماندا بە راکێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) بە گشت جۆرەکانییەوە کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستن بۆ کۆگای کۆمپانیای دابەشکار بە مەبەستی لەناوبردنیان، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کەوا بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕکردن دەرکەوتووە کەوا لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی کۆتایی بەرهەمەکە".

ئاماژە بەوەکراوە "ئاگاداری گشت دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان دەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانە نەکەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەردەچێت وە ئەو بڕەی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای دابەشکار یان بۆ ئەو کۆگایەی کە دەرمانەکەی لێوە کریوە بەپێچەوانەوە لە هەر شوێنێک مامەڵەی پێوەبکرێت یاخود بەکاربێت رێکاری یاسایی لە بەرانبەردا دەگیرێتە بەر".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان