کوردستانی
زانياريی زیاتر لەبارەی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی عەربەت دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەتا ئێستا ئاگرەكەی لە كارگەیەكی قیر لە عەربەت كەوتووەتەوە بەردەوامە، بە رێژەی لەسەدا 80ش دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، مەترسییەكانی ئاگرەكە %80 كەمكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەر ئەوەی سەرجەم عەمبارەكان قیر، نەفتاو و نەوتی رەشیان تێدایە، بەكارهێنانی فۆم و ئاو ئاگرەكە زیاتر دەكات و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە وریایانە و پیشەییانە لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەدان.
سەبارەت بە قوربانییەكانی ئاگرەكە، پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەكرد، هەتا ئێستا كەسێك گیانی سپاردووە و سێ كەسی دیكە بە سەختی سووتاون و لە نەخۆشخانەن.
وتیشی، هۆكاری درەنگ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە پەیوەندیی بە هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە نییە، بەڵكو پەیوەستە بە جۆر و پێكهاتەی ئاگرەكە، هەستیاریی شوێنەكە و نزیكیی عەمبارەكانەوە هەیە.
لەبارەی هۆكاری ئاگرەكە راشیگەیاند، لەدوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدەهێندرێت، داواشیكرد سەرجەم ئەو كارمەندانەی لەو جۆرە شوێنانە كاردەكەن هەستیار و وریابن.
بەیانیی ئەمڕۆ سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023 لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی ئاگر لە کارگەیەکی قیر کەوتەوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
ژ.ع