کوردستانی
ئەنجومەنی فەتوا لە هەرێم جۆرە كرێیەك حەرام دەكات و سەندیكای پارێزەران وەڵامدەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پێدانی كرێی ماندووبوونی پارێزەرایەتی (أتعاب المحاماه) حەرام دەكات و لە بەرامبەردا سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "بابەتەكە بە دروستی نەگەیەندراوە".
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی كۆمەڵێك پارێزەر پرسیارێكیان ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا كرد سەبارەت بە (حوكمی وەرگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزەرایەتی (أتعاب المحاماە)، كە دادگا بڕیاردەدات ئەو كەسەی هەموو دۆسیەكە یان بەشێكی دۆڕاندووە بڕێك پارە بدات بە پارێزەری براوە لە دۆسیەكەدا، بێجگە لەوەی كەسی دۆڕاو دەبێت پارەش بدات بە پارێزەرەكەی خۆی) ئەنجومەن لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە22ی تشرینی یەكەم وەڵامی دەداتەوە.
بەپێی وەڵامەكە، ئەنجومەن بە كۆی دەنگی ئەندامەكانی پێیانوابووە كە وەرگرتنی كرێی ماندووبوونی پارێزەرایەتی (أتعاب المحاماە) حەرامە و پێویستە پارێزەران وەرینەگرن با دادگاش دیاریبكات و پێی بدات.
ئەوەش هاتووە، ئەگەر لەبەر رێكارە ئیدارییەكان وەریشیانگرت پێویستە بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنی و دەبێت تەنها ئەو پارێزەرە براوەیە مافی ماندووبوونی خۆی بەتەواوی لە بریكار بۆكراوەكەی خۆی وەربگریت، وەرگرتنی ئەو كرێیە یان ئەو پارە زیادەیە لەبەرامبەر هیچ كارێك نییە و لە هیچ دەروازەیەكی شەرعی جێگەی نابێتەوه، بۆیە دەچێتە خانە خواردنی ماڵی خەڵكی بە بەتاڵ و بێ بەرامبەر.
لە بەرامبەردا ئەمڕۆ چوارشەممە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "پێمانوایە لەیەک تێنەگەیشتنێک هەیە و پرسیارەکە وەکو خۆى و بە تەواوى لایەنەکانى بە ئەندامانى ئەنجومەنى فەتوا نەگەیشتووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ماندووبوونى پارێزەرایەتیى بە گوێرەى یاسای پارێزەرایەتیى و یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە کە لە سەرچاوەى شەریعەتى ئیسلامی و عورفى کۆمەڵگەى کوردەواریی و ياساكانى هاوشێوەى پارێزەرایەتیى وڵاتانى ئیسلامییەوە هاتووە، کە زۆرینەى موسڵمانن و پابەندن بە پرەنسیپەکانى ئیسلامەوە.
سەندیكای پارێزەران راشیگەیاندووە، لە رۆژانى داهاتوو لەگەڵ سەرۆک و ئەنجومەنى فەتوا لەسەر هێڵ دەبن و بابەتەکەیان بە تەواوى بۆ روون دەکەنەوە و بەرچاوڕوونییان لەوبارەیەوە پێ رادەگەیەنن.
ژ.ع