کوردستانی
هێشتا ئاگرەكەی عەربەت كۆنترۆڵنەكراوە و "مەترسیدارە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی هاوپێچ لەگەڵ ڤیدیۆی ئاگرە تەشەنەسەندووەكەی رێگەی عەربەت رایدەگەیەنێت، وێڕای ئەوەی ئاگرەكە مەترسیدارە، بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی.
لە بڵاوكراوەكەی ئەمشەوی بەرگریی شارستانیی سلێمانی هاتووە؛ سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی زیاتر لە حەڤدە کاتژمێرە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەی لە كارگەیەكی قیر لە عەربەت كەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانیان بەوپەڕی دڵسۆزیی و تواناوە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكە، گەرچی هێزی ئاگرەکە هێندە بەتینە بەسەر پۆشاکی ئاگرکوژێنەرەوەش هەستی پێدەکرێت و مەترسیدارە.
جەختیشكراوەتەوە، وێڕای سەختیی دۆخەكە و بەتینیی ئاگرەكە، کارمەندان مەردانە و ماندوونەناسانە رووبەڕووی دەبنەوە و بەردەوامن.
بەیانیی ئەمڕۆ سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023 لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی ئاگر لە کارگەیەکی قیر کەوتەوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
ژ.ع