کوردستانی

بریندارێكی دیكەی رووداوەكەی عەربەت گیانی سپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بریندارێكی دیكەی رووداوەكەی عەربەت گیانی سپارد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی رایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی رووداوی ئاگركەوتنەوەی عەربەت گیانی لەدەستدا.

لە لێدوانێكیدا بۆ مەودا میدیا ئەمشەو چوارشەممە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، یەكێكی دیكە لە بریندارانی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە كارگەیەكی قیر لە عەربەت، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی سپارد.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە سەرەتای گەیشتینیان بە نەخۆشخانە، هەرسێ بریندارەكەی ئەو رووداوە رەوشی تەندروستییان ناجێگیربووە و هەتا ئێستاش بریندارەكانی دیكە تەندروستییان جێگیر نییە.

ئەمشەویش بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند؛ سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی  زیاتر لە حەڤدە کاتژمێرە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەی لە كارگەیەكی قیر لە عەربەت كەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانیان بەوپەڕی دڵسۆزیی و تواناوە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكە، گەرچی هێزی ئاگرەکە هێندە بەتینە بەسەر پۆشاکی ئاگرکوژێنەرەوەش هەستی پێدەکرێت و مەترسیدارە.

سامان نادر لەوبارەیەوە بە مەودا میدیای وت، وێڕای ئەوەی ئاگرەكە بەردەوامیی هەیە و كۆنترۆڵ نەكراوە، خۆشبەختانە هیچ بریندارێكی نوێی ئەو رووداوە هەتا ئێستا تۆمارنەكراوە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023  لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی ئاگر لە کارگەیەکی قیر کەوتەوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان