کوردستانی
نۆ هاوڵاتی لە گەرمیان بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێردا، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نۆ كەس لە چوار رووداوی هاتوچۆدا برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2023، لە چوار رووداوی هاتوچۆ لە سنووری گەرمیان نۆ كەس برینداربوون.
بەیانیی ئەمڕۆ بەپێی هاتوچۆی گەرمیان، لەناو عەلوەی كەلار رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان تۆیۆتا پیكئەپ و ماتۆڕسكیلێكی سێ تایە روویدا و لە ئەنجامدا سێ كەس لە تەنیشت ماتۆڕسكیلەكە برینداربوون.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆش دوو رووداوی جیاواز روویداوە، رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و بارهەڵگرێك روویداوە و شۆفێری مازداکە برینداربووە.
رووداوێکی دیكەی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی گوندی "لانە سیتی" لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز و نیسان سەنییەك روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێرانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنییەکە برینداربوون.
ئەمشەویش لەسەر رێگەی کەلار - گوندی سەیدخەلیل؛ ئۆتۆمبێلێك و دوو ماتۆڕسکیل پێكیانداداوە، لە ئەنجامدا دوو کەس كە لێخوڕی هەردوو ماتۆڕسكیلەكەن برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت سەرجەم بریندارەكان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ سەرجەم رووداوەكان كراونەتەوە.
ژ.ع