کوردستانی
سەدان پارچە زەوی بەسەر توێژێكدا دابەشدەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم زیاتر لە 400 پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر زیندانیكراون و گیراوانی سیاسی دابەشدەكات.
عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2023، 416 پارچە زەویی نیشەجێبوون بەسەر زيندانیکراو و گيراوانى سياسى دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆى 1100 زيندانىكراو و گيراوى سياسى كە له سنورى شارەوانیی سلێمانى لەلايەن ئە نجومەنى وەزيران فەرمانى پێدانى زەویيان بۆ دەرچووە، تەنها ئەو 416 کەسە كارى وردبينیى مامەڵەيان تەواوبووە.
دەشڵێت، پێويسته ئەو زیندانیکراو و راگیراوە سیاسیانەی كه ماونەتەوە دەست بە مامەڵەكانيان بكەن بۆ وەرگرتنی زەوى، بۆ ئەوانەش کە تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنی زەویان نییە، وەزارەتەكە لە هەوڵدايە بۆدابینكردنى زەوى له سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیكە.
ئەوەش هاتووە، پێويسته ئەو 416 زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی کە ناوەکانیان راگەیەندراوە، رۆژى پێنجشەممه رێکەوتی 26ی تشرینی یەكەم، لە كاتژمێر 9ی بەیانی لە هۆڵى رۆشنبيرى لە شاری سلێمانی ئامادەبن بۆكارى تيروپشك و وەرگرتنی زەویەکانیان لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند.
ژ.ع