کوردستانی

فەرماندەیەكی دیكەی شەڕەكەی قەرچوغ شەهید بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەیەكی دیكەی شەڕەكەی قەرچوغ شەهید بوو
مەودا میدیا-

عەقیدێكی لیوای 18ی پێشمەرگە پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژ بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە مایەوە، درەنگانی شەوی رابردوو شەهید بوو.

سەرچاوەكانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2023 بڵاویانكردەوە، عەقید ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ی پێشمەرگە كە لە شەڕەكەی چیای قەرەچوخ لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە عیراقییەكان بریندار بوو، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی بەخشی.

بەپێی زانیارییەكان ئەو فەرماندەیە لە شەڕەكەدا گوللـە بەر سەری كەوتووە و لەژێر چاودێریی چڕدا بووە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە درەنگانی شەوی رابردوو گیانی بەخشیوە.

هاوكات ئەوە پشتڕاستكراوەتەوە، پێشمەرگەیەكی دیكە بە پلەی موقەدەم لەژێر چاودێریی چڕدایە و هەتا ئێستا رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە.

رێكەوتی 22ی تشرینی یەكەمی 2023، پاش ئەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان چیاكەیان چۆڵكرد، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق روویدا.

بەهۆی ئەو پێكدادانە هەتا ئێستا، دوو فەرماندەی پێشمەرگە شەهید كران و 11 پێشمەرگەش بریندار، لە سوپای عیراقیش دوو سەرباز كوژران و شەشی دیكە برینداركران.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان