کوردستانی

پاش زیاتر لە 24 كاتژمێر، ئاگرەكەی عەربەت كوژێندرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاش زیاتر لە 24 كاتژمێر، ئاگرەكەی عەربەت كوژێندرایەوە
مەودا میدیا-

بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، لە كارگەیەكی قیر لە عەربەت ئاگرێكی مەودا فراوان لە عەمبارەكان كەوتەوە، هەتا درەنگانی شەوی رابردوو هەوڵدرا كۆنترۆڵبكرێت بەڵام كوژاندنەوەی زیاتر لە 24 كاتژمێری پێچوو.

پاش 27 كاتژمێر تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیان ئاگرەكەی عەربەت كۆنترۆڵ بكەن، شەوی رابردووش بەرگریی شارستانی رایگەیاند "یمەكانیان بەوپەڕی دڵسۆزیی و تواناوە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكە، گەرچی هێزی ئاگرەکە هێندە بەتینە بەسەر پۆشاکی ئاگرکوژێنەرەوەش هەستی پێدەکرێت و مەترسیدارە".

بەیانیی ئەمڕۆش وێنەی تیمەكانیان بڵاوكردووەتەوە، كە لەناوجەرگەی ئاگرەكەوە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دەدەن و رایانگەیاندووە "لەپێناو سەروماڵی هاوڵاتییان بێ وەستان رووبەڕووبوونەتەوە لەگەڵ ئاگرەكە".

دوێنێ سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023  لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی ئاگر لە کارگەیەکی قیر کەوتەوە، لە ئەنجامدا دوو كەس گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان