کوردستانی
لە كاتی راودا راوچییەك لە سنووری سلێمانی دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەكاتێكدا سەقاڵی راوكردنی باڵندە بوو، لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگە راوچیەك دەستگیركرا.
بەپێی بڵاوكراوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە نزیک دەریاچەی دەربەندیخان راوچیەك دەستگیرکرا لەكاتێكدا سەرقاڵی راوكردن بووە و ژمارەیەكی زۆریش كەرەستەی راو دەستیبەسەردا گیراوە.
پۆلیس دەڵێت "کارمەندانی خاڵی سەر دەریاچەی دەربەندیخان هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکرد کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندە بوو لە نزیك دەریاچەی دەربەندیخان".
بەپێی زانیارییەكان، لەو چوارچێوەیەدا دەستیشگیراوە بەسەر (یەك ماتۆڕسکیل، یەك کڵاشنیکۆڤ، مەخزەنێك و 30 گوللـەی کڵاشنیکۆڤ، هەشت گوللـەی تاپڕ و یەك دوربین).
ئاماژە بەوەشكراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و تۆمەتبار رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
ژ.ع