کوردستانی
لەبارەی بۆدوومانەكانی شەوی رابردووی توركیا بۆ سەر هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر - هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی زنجیرەیەك بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی سنووری هەولێر و دهۆك، ژمارەیەك گەریلا شەهیدكران.
بەپێی بڵاوكراوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2023 دژەتیرۆر - هەولێر، لە زنجیرەیەک بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر پێگەکەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سنووری هەولێر و دهۆک 13 گەریلا شەهید و برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان شەوی رابردوو 25/26ی تشرینی یەکەمی 2023، لە زنجیرەیەک بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی سنووری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر نۆ گەریلای پەكەكە شەهیدكراون.
لەلایەکی دیکەوە هەر شەوی رابردوو فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند ناوچەیەكی دیكەیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووک سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە گەریلایەك شەهیدكرا و سێ گەریلای دیکەش بریندار بوون؛ لە ناوەڕۆكی راگەیەندراوەكەدا وا نووسراوە.
سەبارەت بەو ئامارەی دژەتیرۆر لە هەولێر بڵاویكردووەتەوە، هەتا ئێستا میدیا و زمانحاڵی پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ زانیارییەكیان پشتڕاستنەكردووەتەوە.
شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هەریەك لە ناوچەكانی برادۆست، قەندیل و كۆمەڵگەی سیرێ لە شیڵادزێی بۆردوومان كرد، بەپێی وتەی شایەدحاڵان هێرشەكان نزیكبوون لە شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتییان.
ژ.ع