کوردستانی
بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە كردنەوەی دەوام راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی وەڵامی راگەیەندراوێكی فەرمیی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی دەدەنەوە و دەڵێن "بەردەوام دەبن لەسەر نەگەڕانەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن" هەتا مووچە وەردەگرن.
دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند "لەپێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و هەڵنەپەساردنی ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، خوێندن لە زانكۆی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە".
بەیانیی ئەمڕۆش لە بەردەم دەروازەی سەرەكیی زانكۆی سلێمانی، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆكە گردبوونەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند " بەردەوام دەبن لە نەچوونەوە بۆ نێوەندەكانی خوێندن هەتا داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێت".
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەز پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، بۆیە رۆژی شەممە رێکەوتی 28ی تشرینی یەکەمی 2023 وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی راگەیاند و هەر لەو چوارچێوەیەشدا رۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵا-ی بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسندکرد.
لە بەرامبەردا مامۆستایانی نارازی لە زانكۆكە ئاماژە بەوەدەكەن، ئەوان ژمارەیەك داواكارییان هەیە و ئەگەر چاوەڕوانی بەغدا بكرێت كێشەكە قووڵتر دەبێتەوە، بۆیە بەردەوامدەبن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن شانبەشانی مامۆستایانی نارازی لە وەزارەتی پەروەردە.
هاوكات مامۆستایەكی نارازی بە مەودا میدیای راگەیاند، راستە لە ژمارەیەكی كەم لە خوێندنگەكان خوێندنی پۆلی 12 كراوەتەوە و هەندێك لە خوێندنگەكان پەرتوك بە خوێندكاران دەدەن، بەڵام مامۆستایان ئامادە نین بچنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن لە قوتابخانەكان و وەرگرتنی پەرتوك كێشەكە چارەسەر ناكات.
ئاماژە بەوەشدەكەن، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەیی داهاتووەوە دەستبكەنەوە بە خۆپیشاندان بەمەبەستی داواكردنی مووچە و بەجێگەیاندنی داواكارییەكانیان.
ژ.ع