کوردستانی

پارتی له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ
مه‌ودا میدیا -

پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕی به‌رده‌وامی هاتن و نه‌هاتنی مووچه‌ و گواستنه‌وه‌ی سه‌ر به‌غدا یان دابه‌شكردنی له‌ رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دۆخی مووچه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ خسته‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌و حزبه‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی باڵا كۆبووه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی بریتیی بووه‌ له‌ تاوتوێكردنی كێشه‌ی مووچه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیی و دیاره‌كانی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و داوای چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی كردووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكیش كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پارتی دیموكرای كوردستان هیوای خواستووه‌ هه‌رچی زووه‌ كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته‌ بهێنرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان