کوردستانی
دۆخی مه‌خمور هێشتا جێگیر نییه و "ده‌ستی ده‌ره‌كیی" له‌رووداوه‌كه‌دا هه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر پێكدادانی 22ی ئه‌م مانگه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق له چیای قه‌ره‌چووغ له مه‌خمور له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان، هێشتا دۆخه‌كه ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كه‌ی.
فه‌ریق عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ پێنحشه‌ممه، له‌كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ساڵح زرار، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه، كه پاش برینداربوونی گیانیله‌ده‌ستدا، رایگه‌یاند، دۆخی دوای پێكدادانه‌كه هێشتا ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن ئاسایی ببێته‌وه و له لێكۆڵینهوهشدان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری پێكدادانه‌كه و پاشان ئاشكرایده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سوپاسالاری پێشمه‌رگه، سێ پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 17ی تریش برینداربوون و دوو سه‌ربازی عیراقییش كوژران و 8ی تریش برینداربوون، وتیشی:"رووداوه‌كه ده‌ستی ده‌ره‌كیی تێدابوو".