کوردستانی
مهترسیی پاشماوهكانی داعش تاوتوێكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
ئهمڕۆ پێنجشهممه، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و له کۆبوونەوەکەیهدا لهگهڵ لێپرسراوانی ئۆپهراسیۆنهكان رایگهیاند، هەوڵەکانتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکییە بەردەوامەکانتان لەپێناو پاراستنی سەروماڵی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر مایەی شانازییە و بەڕێزەوە لێیدەڕوانن.

لەبارەی دۆخی ئەمنی و مەترسیی پاشماوەکانی داعشەوە، بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایکرد، هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوان دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە هەرێم و عیراق فراوانتربکرێن و ئەو هەنگاوەشی بە فاکتەرێکی گرنگی ئارامیی و سەقامگیریی ناوبرد.
بافڵ تاڵهبانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی راسپارد، پشتبەستوو بە یاسا و بڕیارەکانی دادگا، بەهەموو شێوەیەک رووبەڕووی یاساشکێنان ببنەوە و دژی هەر هەوڵێک بوەستنەوە کە ئامانجەکەی دروستکردنی مەترسیی و تێکدانی ئاسایش بێت، وتیشی:" ژیان و ئارامیی خەڵک کاری لەپێشینەی ئێوەیە و دەبێت هەموو هەوڵەکانتان لەو پێناوەدا بێت، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین".