کوردستانی
دوو باندی بازرگانییکردن بەمادەی هۆشبەر ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئاشكرای كرد دوو باندی تایبه‌ت به ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێردا روونكراوه‌ته‌وه، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانیویانه (٦) ئەندامی دوو باندی بازرگانییکردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، بەناوەکانی (ر ، ک ، ع) و (ش ، ع ، ک) و (ش ، أ ، م) و ( پ، م ط)و (ب ، م ، ع) و ع ، ل ، م) و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستیانگرتووه بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا لەجۆری (کریستاڵ و هیرۆین و حەبی ترامادۆڵ ).
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو، چەکێکی بێمۆڵەتیش لەجۆری (دەمانچە) و ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی کێشانی مادەی هۆشبەر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.