کوردستانی

بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  ئاشكرایكرد، بۆ رۆژانی 27 و 29ی ئه‌م مانگه‌ بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌  و هه‌وڵیشده‌دات كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بێكاره‌باییه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌م بێت.

له‌  راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئاگاداری هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌هۆی پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ كێلگه‌ی كۆرمۆره‌، بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت. 

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با روونیكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا، بڕی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێلگه‌ی كۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ رێژه‌ی 750 مێگاوات داده‌به‌زێت و وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌وڵده‌دات له‌و دوو رۆژه‌دا كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌متر بێت. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان