کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر كرایه‌ ئامانج.. پێشتر هۆشدارییدابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر كرایه‌ ئامانج.. پێشتر هۆشدارییدابوو
مه‌ودا میدیا - 

کەمێک پێش ئێستا هێرش  ناوه‌نده‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نزیك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌دوای هێرشه‌كه‌ هێزێكی چه‌كداریی به‌ناوی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی له‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر، دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌ نزیك گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و تا ئێستا ورده‌كاریی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ به‌شێوه‌ی ره‌سمیی بڵاونه‌كراته‌وه‌.

هاوكات ئیداره‌ی واشنتۆن وه‌ڵامیدایه‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ هه‌ولێر، ئامانجی نه‌پێكاوه‌ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌نه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازیان له‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ رۆژانی رابردوودا ئیداره‌ی واشنتۆن داوای له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ زیاده‌كانی ناوه‌نده‌ دبلۆماتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا  له‌ هه‌ولێر كرد، له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ئه‌مه‌ریكییدا عیراق جێبهێڵن. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌دوای هێرشی ئیسرائیله‌وه‌ بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین، چه‌ند ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی و دبلۆماتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا كراونه‌ته‌ ئامانج.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان