کوردستانی
توركیا به كوشتنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نیی له خۆرئاوای كوردستان تۆمه‌تباركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، نیگه‌رانیی له ناوه‌نده سیاسییه كوردییه‌كاندا دروستبوو به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه جیهان له هێرشی سه‌ر خۆرئاوای كوردستان بێده‌نگه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به بۆردومانی سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان هاته‌ده‌نگ.
پاولۆ پینیرۆ، سەرۆکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ئاماژەی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خۆرئاوای كوردستان كرد و رایگه‌یاند، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ژیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س داناوه.

ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، شەڕ لە سوریا گەیشتووەتە خراپترین ئاست به‌راورد به ساڵانی رابردوو و لێکەوتەی جدیی بۆ خەڵکی مه‌ده‌نیی هه‌یه.
پاولۆ پینیرۆ، سەرۆکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، توركیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی، خەڵکی مه‌ده‌نیی ده‌كوژێت و ژیرخانی ئابووری وه‌ك ئاو و کارەبا ده‌كاته ئامانج و ژیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ژێر مه‌ترسییدان.