کوردستانی

وه‌زیرێكی هه‌رێم: پێویسته‌ خه‌ڵك بزانن كه‌ به‌غدا هۆكاری نه‌هاتنی مووچه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرێكی هه‌رێم: پێویسته‌ خه‌ڵك بزانن كه‌ به‌غدا هۆكاری نه‌هاتنی مووچه‌یه‌
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕی به‌رده‌وامیی هاتن و نه‌هاتنی مووچه‌ و دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن به‌غدا یان هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی به‌غدا به‌رپرسه‌ له‌ دواكه‌وتن و نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. 

عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی عیراق بەرپرسە لە نەدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بووە، هەموو رێكارەكانی جێبەجێكراوه‌ و شتێك نەماوە بەرپرسیارێتیی بێت لەسه‌ر هه‌رێمی كوردستان. 

ئه‌و وه‌زیره‌ كورده‌ ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، حكومەتی عیراقیی به‌رپرسه‌ له‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ و  پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ران و خەڵكی كوردستان بزانن ئه‌وه‌ حكومه‌تی به‌غدایه‌ كه‌ مووچه‌ دواده‌خات. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان