کوردستانی
مامۆستایانی وانه‌بێژ زانیاریی نوێیان له‌باره‌ی مردنی جیهان ته‌ها ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی جیهان ته‌ها له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، مردنه‌كه‌ی مشتومڕی له ناو رای گشتیی و میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دروستكرد، مامۆستایانی وانه‌بێژیش زانیاری‌یان نوێیان له‌باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه ئاشكراكرد.
به‌گوێره‌ی په‌یجی ره‌سمیی مامۆستایانی وانه‌بێژ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، "جیهان ته‌ها پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت، به مۆبایلی جیهان كه‌سانی تر پۆستیان له فه‌یسبوكه‌كه‌یدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن مردنه‌كه‌ی كرده‌ی خۆكوژییه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی هیوایان خواست كه مردنی جیهان ته‌ها رووداوێكی ئاسایی بێت و ده‌ستی له پشته‌وه نه‌بێت.
دوا پۆستی فه‌یسبوكی مامۆستا جیهان ته‌های كۆچكردوو بڵاوكرایه‌وه كه نوسیویه‌تی (رێگاكه‌م به مه‌رگ كۆتایی دێت) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی سۆرانیش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، ناوبراو به‌هۆی سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه مردووه.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی سۆران، گیانله‌ده‌ستدانی جیهان ته‌ها، مامۆستای وانه‌بێژ به‌هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه و سوتانی ته‌واوی جه‌سته‌یه‌وه بووه، پاش گه‌یشتنی تیمه‌كان توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه گیانی له‌ده‌ستدابوو.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له دوای هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و مامۆستایه له‌ئێواره‌ی دوێنێوه مشتومڕی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دروستكردووه و زۆر له هاوڵاتیان و مامۆستایان گومان له‌شێوازی مردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.