کوردستانی
توركیا فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری كوردی كوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسیی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیی ماڵی محه‌مه‌د شبلی، فه‌رمانده له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كردووه‌ته ئامانج و ناوبراو به‌و هۆیه‌وه شه‌هیدبووه.
ئه‌و سه‌رچاوه رووسییه روونیكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیی شاری دێركی له خۆرئاوای كوردستان كردووه‌ته ئامانج و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ماڵی ئه‌و فه‌رمانده كورده‌ی گرتووه‌ته‌وه، كه محه‌مه‌د شبلی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: شبلی پێشتر رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و رێبه‌ری ناوچه و رێگا گشتییه‌كان بووه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی كه ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد و له‌ئێستادا به‌رپرسی چالاكییه‌كانی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده و چاودێری سنوره‌كانی توركیا بووه.
محه‌مه‌د شبلی ساڵی پار ئه‌مكاته جارێكی تر هه‌واڵی به‌هۆی برینداربوونی به سه‌ختیی، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه راست نه‌بوو.