کوردستانی
كه‌جه‌كه په‌یامێك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 100 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماری توركیا، په‌یامێكی ئاشته‌وایی ئاراسته‌ی توركیا كرد و داوای كرد، كورد و تورك بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له دامه‌زراندنی كۆماره‌وه تێكچووه و قوربانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
كه‌جه‌كه ده‌ڵێـت: ٠٠ ساڵ بە سەر دامەزراندنی کۆمار‌دا تێپەڕبوو ئێستا لە تورکیا گفتوگۆی ئەوە لەئارادایە کە دووەم سەد ساڵی کۆمار بە چ شێوەیەک دەبێت، ئێمە بە گرنگیی دەزانین کە قۆناغی ١٠٠ ساڵەی رابردووی کۆمار بە شێوەیەکی دروست گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، بونیادنانی سەد ساڵی نوێش بە شێوەیەکی راست گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، بە گفتوگۆیەکی راست، بە وەرگرتنی وانە و پەند لە مێژوو و دووبارەنەکردنەوەی هەڵەکان، ئەمە دەستەبەر دەبێت. تا ئەوە نەکرێت، ئەستەمە کە گفتوگۆیەکی راستی مێژوویی و پلاندانان بۆ داهتوو بگاتە ئەنجام. بەتایبەتی کاتێک بابەتەکە تورکیا دەبێت، بە بێ کوردان، بە بێ لەبەر چاوگرتنی کورد هیچ گفتوگۆیەک راست و ئەنجامگر نابێت.
كه‌جه‌كه ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، کورد راستیەکی ئەم جوگرافیایەیە، هەم لە دامەزراندنی کۆمار‌دا هەمیشه لە ماوەکانی بەر لەوەدا کۆڵەکەی سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتیی و سیاسیی بوون، هەربۆیە گفتوگۆی راست لە سەر قۆناغی مێژوویی، بەتایبەتیش گفتوگۆ لەسەر ماوەی کۆمار، تەنیا لە سەر بنەمای پەیوەندی کورد- تورک مسۆگەر دەبێت، گفتوگۆ لەسەر کۆمار بەدەر لە پەیوەندییەکانی کورد-تورک، بە دڵنیاییەوە کەموکورت، هەڵە و مەترسیە.

کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دامەزراندنی کۆمار‌دا پەیوەندییە مێژووییەکانی کورد و تورک تێکچوون. ئەوەش بۆ کورد و تورک و هەموو کەسێک بووەتە مایەی قوربانییدانی قورس، ئازار، زیان و ماڵوێرانییەکی زۆر.
كۆماری توركیا 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و لە رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣دا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی راگه‌یه‌ندرا.