کوردستانی
ئه‌بوبه‌كر حه‌سه‌ن زاده نوسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد كۆچی دواییكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێران و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویانكرده‌وه، مامۆستا ئەبوبەکر حەسەن زادە، نوسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی كتێبی ئایینی له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی لە شاری سنە کۆچی دواییکردووه.

مامۆستا حەسەن زادە ساڵی 1938 لە گوندی کانی عەلی گردەی بۆکان لە دایکبووه و لەلای مامۆستایان و زانایانی مهاباد مۆڵەتی مەلایەتیی وەرگرتووه و دواتر لە زانکۆی تاران خوێندنی تەواو کردووه و پاشان چووه‌ته شاری سنە، ئه‌مڕۆ 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له شاری سنه له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌بوبه‌كر حەسەن زادە چەندین بەرهەمی بەنرخی ئایینی و مەزهەبیی وەرگێڕاوەتە سه‌ر زمانی كوردیی لەوانەش، اللولو والمرجان، التجرید الصریح لاحادیث الجامع الصحیح،التاج الجامع للاصول فی احادیث الرسول، چوار بەرهەمی سەرەکی جیهانی ئیسلام لە بواری فیقهی و ئوسوولی فیقهی و چوار بەرهەم لە بواری مێژووی ئیسلام و پێنج بەرهەم لە بواری ئەندێشە و پەروەردەی ئیسلامیی.