کوردستانی
فه‌رمانده‌یه‌كی تری پێشمه‌رگه‌ی برینداری شه‌ڕی قه‌ره‌چووغ شه‌هیدبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی موقه‌ده‌م پوشۆ خالید، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 1ی لیوای 18ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند، كه له‌شه‌ری رۆژانی رابردووی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له چیای قه‌ره‌چووغ به‌سه‌ختیی برینداربووبوو.
موقه‌ده‌م پوشۆ خالید، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 1ی لیوای 18ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به برینداریی له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێرییدابووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هیدبوو.
رۆژی 22ی ئه‌م مانگه پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له چیای قه‌ره‌چووغ روویدا به‌ئامانجی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییدا" دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی په‌كه‌كه ئه‌و بنكانه‌ی چۆڵكرد و له‌پاش پێكدادانه‌كه، هه‌ردوولا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری شه‌ڕه‌كه پێكهێناوه.