کوردستانی
ئارمیتا دوای 28 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان رایانگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند ته‌مه‌ن 16 ساڵ، كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌رووداوێك له میترۆی تاران بێهۆشكه‌وت، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێشتا دۆسیه‌ی ئارمیتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه بێهۆشكه‌وتووه و یاخود هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابی ئێرانه‌وه له تاران لێیدراوه له‌كاتی چوونی بۆ ناو میترۆ، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به باڵاپۆشیی.
له كاتژمێره‌كانی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانیی ئێران داوایكرد، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری بێهۆشكه‌وتنی ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی بڵاوكرایه‌وه.
ئارمیتا گەڕاوەند، خەڵکی شاری کرماشانه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له شاری تاران پایته‌ختی ئێران ده‌ژی، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا لە کاتی چوونی بۆ قوتابخانە لە میترۆی تاران تەندروستی تێکچووە و بێهۆشكه‌وتووه، لێره‌وه مشتومڕه‌كان دروستبوون كه ئایا ته‌ندروستیی تێكچووه یان وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابی ئێران به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به باڵاپۆشییه‌وه لێیدراوه.