کوردستانی
په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌غدا له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
مشتومڕه‌كان به‌رده‌وامن تایبه‌ت به بایكۆتی مامۆستایان و مشتومڕی تایبه‌ت به هاتن و نه‌هاتنی مووچه و دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن به‌غدا یان هه‌رێمی كوردستان، هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ك كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر په‌یجی ره‌سمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌یامێك سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كان ئاراسته‌ی حكومه‌تی به‌غدا كردووه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی روونیكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یدا لەگەڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عیراق، باسی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و وتویه‌تی: پێویستە حکومەتی فیدراڵیی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت، چونکە ناکرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بکرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه، تا سه‌ری مانگ (ئه‌م مانگه) 700 ملیار دیناره‌كه له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.