کوردستانی
دوو جادووگەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو کەسیان بە تۆمەتی فریودان و ئەنجامدانی نوشتە و جادو دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "هێزەکانی ئاسایش لەدوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوونی وود لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو لەڕێگەی (سەحر و نوشتە و جادوو) هاوڵاتییان فریوبدەن و ببنە هۆکارێک بۆ تێکدانی خێزان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان".
ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێمۆڵەت و چەندین کەرەستە و پارچە جل و بەرگ کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن بەکارهێنرابوون، لەئێستادا تۆمەتباران بە مادەی 240 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
س.ر