کوردستانی
بڕێکی زۆر دەرمانی ساختە دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی دهۆک دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی بە تۆمەتی دروستکردنی بڕێکی زۆر دەرمانی ساختە راگەیاند کە بەشێوەی قاچاغ لە کێڵگەکەدا دانرا بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند "لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەردەوامی هێزەکانمان لە کێڵگەیەکی دەوروبەری سنووری پارێزگای دهۆک کە دەرمانی ماوە بەسەرچوو هەبووە، لە رۆژی 24ی ئەم مانگە تیمێکی ئێمە بە هاوکاری داواکاریی گشتی و لیژنەی باڵا بەدواچوونمان کرد و شوێنەکان دیاریکران".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە کێڵگەکەدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرماندا گیراوە کە ماوەی بەسەرچووە و بەشێوەی قاچاغ لە کێڵگەکەدا دانرا بوو، لەئێستادا کێڵگەکە داخراوە و تۆمەتبارەکەش بە دەرمانەوە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر هەموو دەرمانەکەدا گیراوە".
س.ر