کوردستانی
تەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت بە چەقۆ کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2023 لە قەزای بەردەڕەش گەنجێک بەناوی (ئەرکان خەیری گۆران) لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزایەوە.
ئامۆزایەکی کوژراوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەرکان بە تەنها لە ماڵەوەبووەوە و لە شەوی رابردووەوە کوژراوە، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن غازفرۆشێکەوە کە بەردەوام غازی بۆ بردوون زانراوە کە ئەرکان گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکانی ھێزە ئەمنییەکان ئامۆزاکەمان بە چەقۆ کوژراوە ھۆکاری کوشتنەکەی نادیارە تەرمەکەی گواستراوە بۆ پزیشکی دادی دھۆك".
ئەرکان خەیری، تەمەنی 30 ساڵە و پیشەی ئاسایشە و خێزاندارە و چوار منداڵی ھەیە و دانیشتووی گەڕەکی پۆتیناوەی قەزای بەردەڕەشە.
س.ر