کوردستانی

پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچەوە: هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچەوە: هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و رێککەوتنەکان ناردنی پارەکەی بەغدا دواکەوت".

پێشەوا هەورامانی، ‎وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و رێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت".

‎ئاماژەی بەوەکرد "ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو رۆژی سێشەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ریشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی".

‎وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت "لە ماوەی رابردوو نیەتی روونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ رێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان