کوردستانی
یەکێتی سەردانی لایەنەکان دەکات و سەرقاڵی ئامادەکارییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی وەک دەستپێشخەرییەک بڕیاریدا یەکێتی سەردانی سەرجەم لایەنەکان بکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سەردانی شاندی یەکێتی بۆلای لایەنەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "تیمی یەکێتی ئامادەیە بۆ دەستپێشخەرییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاوەکو سەردانی لایەنەکان بکەین، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکیتی لەگەڵ لایەنەکان سەرقاڵی ئەوەن تاوەکو کات و شوێنی سەردانەکان دیاریبکەن".
لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەم سەردانە لەسەر پەیوەندیی نێوان لایەنەکان وتەبێژی یەکێتی وتی "پەیوەندیی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە تووندکردنەوە هەیە، هەروەها پەیوەندیی هەرێم و بەغدا پێویستی بە سازدانەوە هەیە، ئەگەر سەرنجی وتارەکانی بەرپرسانی بەشداربووی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بدەین سەرجەمیان جەختیان لەوەدەکردەوە یەکخستنی ماڵی کورد کاریگەریی باشی هەیە لە رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆیە ئەمانەش زەمینەخۆشکەر دەبن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی باش لە داهاتوودا".
هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق وایكردووە حزب و لایەنەكان چاوەڕوانی زیاتریان لەوبارەیەوە لە یەكێتی هەبێت، ئامادەبوونی حزب و لایەنەکان لە سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرخەری ئەو راستییە بوو.
رۆژی 27ی ئەیلولی 2023 پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی حزبەکە و بەشێک لە بەرپرسانی عیراق و هەرێم لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی پێنج رۆژی خایاند، لە کۆنگرەی پێنجەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا و هەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ عەلی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دەستنیشانکران، هەروەها شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دیاریکرا و 60 ئەندامیش وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵبژێردران و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیش کە لە 68 مادە پێکهاتبوو پەسندکرا.
س،ر