کوردستانی

بازرگانیی دەرەکی لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانیی دەرەکی لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرى گشتىی گومرگى پەروێزخان لە رۆژئاواى ئێران رایدەگەیەنێت بازرگانیی دەرەکی لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە لەگەڵ عیراق زیادیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات قەبارەی هەناردەکردنی کاڵاکانى ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە ملیۆنێک و 534 هەزار تۆن.

قاسم موتڵەبى، بەڕێوەبەرى گشتىی گومرگى پەروێزخان لە رۆژئاواى ئێران رایگەیاند "بازرگانیی دەرەکی لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە لەگەڵ عیراق، لە 21ی ئازاری 2023 تا ئێستا 3 ملیار و 72 ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە، ئەوەش ئاستێکى پێوانەییە، چونکە بەراورد بە هەمان ماوەى پێشووى ساڵى 2022، بەڕێژەى 18% زیادى کردووە".

ئاماژەی بەوەکردووە "لەو ماوەیەدا سێ ملیۆن و 637 هەزار تۆن، قەبارەى بازرگانى (هەناردە و هاوردە و ترانزێت) بووە، لەو ژمارەیەش قەبارەی هەناردەکردنی کاڵاکانى ئێران بۆ عیراق گەیشتووەتە ملیۆنێک و 534 هەزار تۆن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "کەرەستەى بیناسازی، بەرهەمی پلاستیکی، میوە، سەوزە، شیرەمەنی، شیرینی، و بەرهەمی کانزایی گرنگترین کاڵایان پێکهێناوە کە لە رێگەی پەروێزخانەوە هەناردەی عیراق دەکرێن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان