کوردستانی

دادگا له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیاریدا
مه‌ودا میدیا - 

دادگای فیدراڵیی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سكالای حزبێكی سیاسیی عیراقیی كه‌ له‌ دادگای فیدراڵیی عیراق دژی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تۆماریكردبوو، دواخست بۆ كۆتایی مانگی داهاتوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارتی ئوممه‌ی عیراقیی، كه‌ له‌ دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، سكالای له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تۆماركردبوو  به‌تۆمه‌تی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و بڕیار بوو له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگا بۆ 28ی مانگی داهاتوو دانیشتنه‌كه‌ی دوایخست.

پارتی ئوممه‌ی عیراقیی داوا ده‌كات، هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عیراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ كاتی خۆیدا بدرێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێی سیاسیی نه‌كرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دڵنیایی پێداوه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌ رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت و هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌، ناده‌ستوورییه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان