کوردستانی

كه‌شناسێك دڵنیایی ده‌دات: وشكه‌ساڵیی له‌ئارادا نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسێك دڵنیایی ده‌دات: وشكه‌ساڵیی له‌ئارادا نییه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌ئێستادا جوتیاران پێیانوایه‌، بارانی ئه‌مساڵ و په‌ڵه‌ دواكه‌وتووه‌، به‌ڵام شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیی دڵنیایی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر باران نییه‌.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و جوگرافیا بۆ مه‌ودا میدیای وتی:"وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و بەهیچ شێوەیەک مەترسی وشکەساڵی لە ئارادا نییە".

 ئه‌و كه‌شناسه‌ روونیكرده‌وه‌" ئەوەی کە هەیە هەندێک هۆکاری ناوخۆیی ڕێگرن لە بەردەم هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ ناوچەکە، ئەوەش درێژە ناکێشێت و بەمزووانە کۆتاییان دێت.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و جوگرافیا وه‌بیری هێنایه‌وه‌، زۆربەی ساڵانی رابردوو بارانی پەڵە بۆ مانگی 12 دواکەوتووە و ئاسایی بووە و ساڵێکی پڕباران و باش بووە، بۆیه‌ با كه‌س نائومێد نه‌بێت و له‌كاتی خۆیدا هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان