کوردستانی

چه‌مچه‌ماڵ: ته‌قه‌كه‌ره‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌مچه‌ماڵ: ته‌قه‌كه‌ره‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران
مه‌ودا میدیاا - 

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ته‌قه‌كردن له‌ بازاری گشتیی چه‌مچه‌ماڵ روویدا له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا و پاش رووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیان ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌ ره‌سمییه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ رایانگه‌یاند، له‌ بازاڕی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سێ كه‌س بووه‌ به‌ كێشه‌یان و ته‌قه‌یان كردووه‌ و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كێشه‌كه‌ كۆنترۆلكراوه‌ و سێ كه‌سه‌كه‌ش ده‌ستگیركراون. 
 
هاوكات ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ لێدوانێكدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن شه‌ڕكه‌ره‌كان ته‌قه‌یان له‌ جێگایه‌كی ئه‌منیی شاره‌كه‌ كردبێت. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان