کوردستانی

ورده‌كاریی له‌باره‌ی كوژرانی كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ورده‌كاریی له‌باره‌ی كوژرانی كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

پاش دۆزینه‌وه‌ی تەرمی كه‌سێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ قه‌زای به‌رده‌ره‌ش سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئاكرێ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ورده‌كاریی سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئاسایشی ئاكرێ، ته‌رمی ئەرکان خەیرەدین، تەمەن 35 ساڵ، کارمەندی ئاسایشی بەردەڕەش سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەته‌وه‌ و "به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدكرابوو".

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی ئاكرێدا هاتووه‌: دەستبەجێ لێکۆڵینەوە به‌ هاوبەشی له‌نێوان ئاسایشی ئاکرێ و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی قەزای بەردەڕەش دەستپێکرد و دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. خ. خ) و (هـ. ر. ق) دەستگیرکران، کە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەگوێرەی مادەی 406 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای بەردەڕەش راگیراون. 
 
ئەرکان خەیرەدین، تەمەن 35 ساڵ، کارمەندی ئاسایشی بەردەڕەش، دانیشتوی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش گه‌ره‌كی رزگاری، پاش ئه‌وه‌ی له‌ ماڵی خه‌زوری گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، رۆژی شه‌ممه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌كه‌شی شێوێندرابووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایشی به‌رده‌ره‌ش خاوه‌نی سێ منداڵە کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵ ده‌بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان