کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگى 10دیاریکرد و ئاماژە بەوەدەکات، نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (281) دینار.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگى 10دیاریکرد و ئاماژە بەوەدەکات، نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (281) دینار.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (10) تشرينى یەکەم دیاریکرد".
ئاماژە بەوەکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی سیتیەکانى ناوشارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بریتییە لە (281) دینار".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن".
س.ر
س.ر