کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی منارەی شاری هەولێر ئاگر لە چەند کۆگایەکی ئالیک کەوتەوە و دوای کۆنترۆڵکردنی چەندجارێک ئاگرەکە سەریهەڵداوەتەوە و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە.
کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2023 کاتژمێر 2:20 خولەک ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سێ کۆگای ئالیکی کشتوکاڵی لە گوندی منارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام چەندجارێک ئاگرەکە سەریهەڵداوەتەوە بەهۆی ئەوەی لەناو کارگەکاندا ئالیک هەبووە".
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی "رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی مادی زۆر هەیە و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لە راپۆرتێکدا دەخرێتەڕوو".
س.ر