کوردستانی
هەواڵێک بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای تەواوکردنی رێکارەکان، بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لەڕێی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عیراقییەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان".
بڕیاریشە سبەینێ سێشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2023 شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەسەر پرسی مووچە لەگەڵ حکومەتی عیراق گفتوگۆ بکات.
س،ر