کوردستانی

بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کارمەندێکی نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کارمەندێکی نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای کەلار کارمەندێکی نەخۆشخانە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا و بەپێی وتەی کەسوکارەکە بێت رووداوەکە خۆکوژییە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2023 ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکی خۆکوژی لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای کەلار دەستبەجێ مەفرەزەی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چوونە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت هاوڵاتییەک کە فەرمانبەری نەخۆشخانەی کەلارە بەناوی (جەبار عەبدولڕەحمان مەحمود ) لەدایکبووی 1963 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستداوە بە وتەی کەسوکاری ناوبراو ماوەیەکە تووشی خەمۆکی بووە بەوهۆیەوە خۆی کوشتووە".

ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی  405 دوو کوڕی ناوبراو کە لەکاتی رووداوەکەدا لە ماڵەوە بوون دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان