کوردستانی
برایه‌كی ئاسایشه كوژراوه‌كه له‌سه‌ر گۆڕی براكه‌ی روونكردنه‌وه‌یدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
برایه‌كی ئه‌ركان خه‌یره‌دین، ته‌مه‌ن 35 ساڵ، كارمه‌ندی ئاسایشی ئاكرێ كه ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه، له‌سه‌ر گۆڕی براكه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌بووانی مه‌راسیمی به خاكسپاردن خسته‌ڕوو.
برای ئاسایشه كوژراوه‌كه روونیكرده‌وه، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نییه و داوای له ئاماده‌بووان كرد هه‌ر كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ برا كوژراوهكهیدا هه‌بووه، به ئه‌و بڵێن تا بۆیان جێبه‌جێ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوانه‌كه تاوانێكی قێزه‌ون و بێوێنه بووه به‌تایبه‌ت له شارێكی وه‌ك ئاكرێدا وتی: ملی براكه‌م له لاشه‌ی كراوه‌ته‌وه و هه‌موو ماڵه‌كه‌شی دزراوه.
دوێنی له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئاكرێ ئاشكرایكرد، ته‌رمی ئەرکان خەیرەدین، تەمەن 35 ساڵ، کارمەندی ئاسایشی بەردەڕەش سه‌ر به پارێزگای دهۆك، لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەته‌وه و "به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه شههیدكرابوو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی ئاكرێدا هاتووه: دەستبەجێ لێکۆڵینەوە به هاوبەشی له‌نێوان ئاسایشی ئاکرێ و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی قەزای بەردەڕەش دەستپێکرد و دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. خ. خ) و (هـ. ر. ق) دەستگیرکران، کە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەگوێرەی مادەی 406 بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای بەردەڕەش راگیراون، كه دواتر ده‌ركه‌وت (م.خ.خ) برای كوژراوه‌كه‌یه و له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و كاتی ناشتنیش ئاماده‌بوو و خوێندكاری زانكۆیه، (هـ. ر . ق)ش هاوسه‌ری كوژراوه‌كه‌یه .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، پیلانه‌كه پێشوه‌خت دانراوه و برای كوژراوه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ كوشتویانه و له‌ت له‌تیان كردووه و 24 كاتژمێر دوای رووداوه‌كه، ده‌ستگیركران و دانیان به‌تاوانه‌كه‌دا نا.

ئەرکان خەیرەدین، تەمەن 35 ساڵ، کارمەندی ئاسایشی بەردەڕەش، دانیشتوی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش گه‌ره‌كی رزگاری، پاش ئه‌وه‌ی له ماڵی خه‌زوری گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، پاشان له‌لایه‌ن براكه‌ی و هاوسه‌ریه‌وه كه ژنی ماڵه‌وه بووه، كوژراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایشی به‌رده‌ره‌ش خاوه‌نی سێ منداڵە کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵ ده‌بێت.