کوردستانی
پارتی و یه‌كێتیی كۆده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، به‌مزووانه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رایگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌كی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهێناوه.
پشتیوان سادق، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لێدوانێكدا راگه‌یاند، به‌مزووانه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژانی رابردوودا رایگه‌یاند، لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆدەبێتەوە و كار لەسەر دەستپێشخەرییەكی بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات بۆ یەكڕیزیی و یەكگوتاریی كورد لە هەرێم و بەغدا.
هاوكات رۆژی 19-10-2023 مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە و لیژنەیەكی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و لایەنە كوردستانییەكان پێكهێنا.