کوردستانی

منداڵێكی تر به‌هۆی خواردنی هه‌ناره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێكی تر به‌هۆی خواردنی هه‌ناره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، کەمێک پێش ئێستا منداڵێک له‌ قه‌زای سه‌یدسادق سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، كه‌ بەهۆی گیربوونی دەنکی هەنار لە قورگیدا، گیانی لەدەستداوه‌. 

له‌م مانگه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌م منداڵه‌ كه‌ به‌هۆی خواردنی هه‌نار و گیربوونی ده‌نكی هه‌نار له‌ قوڕگیدا، گیان له‌ده‌ستبدات. 

له‌ رۆژانی رابردووشدا، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی پارێزگای دهۆك بڵاویانكرده‌وه‌، منداڵێك له‌كاتی خواردنی هه‌ناردا ده‌نكێك هه‌نار له‌ قوڕگی گیرساوه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ خنكاوه‌.

منداڵه‌كه‌ دانیشتوی ناحیه‌ی كه‌له‌كچی بوو سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك و ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ بوو پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌ هه‌ناره‌كه‌ له‌ قورگیدا گیرسابووه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان