کوردستانی
تۆمەتباران بە كوشتنی نەقیب محەمەد دادگایی دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ تۆمەتباران بە كوشتنی نەقیب محەمەد، ئەو ئەفسەرەی لە دۆسیەیەكی تایبەت بە توندوتیژیی دژی ژنان گیانی بەخشی، لە شاری سلێمانی لەبەردەم دادگا ئامادەبوون.
پەیامنێری مەودا میدیا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2023 رایگەیاند، لە شاری سلێمانی تۆمەتبارانی دۆسیەی كوشتنی نەقیب "محەمەد لەتیف" لەبەردەم دادوەر ئامادەبوون.
زمناكۆ سەلیم، پارێزەری دۆسیەكە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد "بە ئامادەبوونی تۆمەتباران، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی كوشتنی نەقیب محەمەد و بریندارکردنی هاوکارەکانی بەڕێوەچوو کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان بوونە قوربانی".
لەوبارەیەوە وتی، یەکەمین دانیشتن بووە و تێیدا پێناسی تۆمەتباران چەسپێندرا لە دادگا و وتەی بەشێک لە سکاڵاکارەکان وەرگیرا، بۆ وەرگرتنی وتەی سکاڵاکەرەکانی دیکەش سبەینێ پرۆسەی دادگاییكردنەكە بەردەوامدەبێت.
4ی کانوونی یەکەمی 2021، لە سلێمانی داواکراوێک پەیوەست بە توندوتیژیی دژی ژنان رووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە ناوی نەقیب محەمەد لەتیف گیانیلەدەستدا، سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
سەرەتا تۆمەتباران هەڵهاتن، بەڵام دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرجەمیان دەستگیركران.
ژ.ع