کوردستانی
یەكێتی لەبارەی سەردانی لایەنەكان و كورسی كۆتاكان دەدوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكێتی بۆ سەردانكردنی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لیژنەی پێكهێناوە و وتەبێژی حزبەكەش لە چاوپێكەوتنێكدا لە بارەی كورسیی كۆتاكان دەڵێت "بیدعە"یە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانیی رووداو وتی "لەسەر راسپاردەی کۆنگرەی حزبەكەیان لیژنەیەک پێکهێندراوە کە سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستانییەکان دەکات و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی رێكخستنەوەی ماڵی كوردستانییەكان".
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتی گونجاوی خۆیدا سەردانییەكان ئەنجامدەدەین و پڕۆژەی داهاتوومان بۆ لایەنەکان رووندەکەینەوە و هەوڵدەدەین بەیەکەوە کار بۆ یەکخستنەوەی ماڵی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغداد بکەین.
سەبارەت بە ئەندامانی لیژنەکەیان وتەبێژی یەكێتی وتیشی، سەرۆکی لیژنەکە بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی دەبێت و ئەندامەکانیش پێکدێن لە عیماد ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی".
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقیش رایگەیاند، پێویستە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی كوردستان و بەتایبەت كەركوك، هەوڵبدرێت كورسیی كوردستانی كەم نەكات، چونكە بە دەنگ بدۆڕێین خراپە و ئەو ناوچانە پرۆسەی بەعەرەبكردنی لێ ئەنجامدەدرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە وەڵامی پرسیارێك تایبەت بە كورسیی كۆتاكانیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، سكاڵاكەی یەكێتی تایبەت بە كورسیی كۆتاكان 5ی تشرینی دووەم دادگا بڕیاری لەسەردەدات.
راشیگەیاند "سكاڵاكەی یەكێتی دروستە و ناكرێت پێشئەوەی هەڵبژاردن ئەنجامدرابێت شەش كورسی بۆ لایەنێك مسۆگەربكەین و دەبێت بەپێی هەڵبژاردنەكان بێت".
جەختیشیكردەوە "كورسیی كۆتا بیدعەیە، پێویستە هەر پێكهاتەیەك یەك كورسی هەبێت وەك كەركوك، كورسییەكانی دیكە بە هەوڵ و توانای خۆیان بەدەستبهێنن".
روونیشیكردەوە، ئەوان وەك یەكێتیی نیشتیمانیی قسەیان لەسەر پێكهاتەكان نییە، بەڵكو ئەوان داوای یاسایەكی هەڵبژاردن دەكەن و ئەو پرسەش بە سیاسی كراوە.
ژ.ع