کوردستانی

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و گەیشتنی 700 ملیارەكە وتەبێژی سەرۆكی هەرێم دەدوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و گەیشتنی 700 ملیارەكە وتەبێژی سەرۆكی هەرێم دەدوێت
مەودا میدیا-

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وتەبێژی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت "ئەگەر بیانوو نەدۆزرێتەوە، 700 ملیارەكە دەگات".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای پارتی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2023 وتی "ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوایە پێش هەفتەیەک 700 ملیار دینارەکە بنێردرایە، ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا ئەو بڕە پارەیە بگات."

سەبارەت بە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، هەورامانی وتیشی "وەزارەتی دارایی عیراق داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو، ئەوەی پێویستبوو بۆیان نێردراوە، بۆیە پێویستی نەدەکرد شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا.


ژ.ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان