کوردستانی
شه‌پۆلێكی بارانبارین له ئه‌مڕۆوه تا پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیی پێشبینیی ده‌كات شه‌پۆلێكی بارانبارین تا كۆتایی هه‌فته هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی بۆ مه‌ودا میدیای روونكرده‌وه، شەپۆلێکی ناوبەناوی باران و هەورەبروسکه بە کاریگەریی و بڕی جیاواز له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە.

ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، زۆرترین کاریگەریی رۆژی له پێنجشەممەدا ده‌بێت، ئەگەر هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم لە نێوان ( 5 - 20 ملم ) باران ببارێت، کە ئەگەری هەیە ناوچەکانی خۆرهەڵات هاوسنووری کوردستانی ئێران، بڕی بارانەکەی زیاتر بێت.