کوردستانی
ره‌خنه‌ی په‌رله‌مانتارێك له پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من"ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و میدیای ره‌سمیی حكومه‌ت و میدیای نزیك له حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی كوالێتی و سه‌ركه‌وتن بۆ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كه‌ن" به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك پێیوایه، پرۆژه‌ی هه‌ژماری نییه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاوڵاتیان ناكات.
بڕیار ڕشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا روونیكرده‌وه، پرۆژەی (هەژماری من) كێشەی بێ مووچه‌یی و كێشه‌ی دارایی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر ناكات، چونكه مووچەی هاوڵاتیان پەیوەندی بە پرۆژەی هەژماری منەوە نییە.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق، حکومەت وەک پێشتر دەتوانێت مووچە دوابخات و پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە بەردەوام بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه، حکومەت ئومێدی بەوەیە کە مووچەخۆران مووچەکانیان لەسەر هەژمارە بانکییەکانیان رانەکێشن و بیهێڵنەوە و بەمەش حکومەت بتوانێت قەرز لەهەمان ئەو بانکانە وەربگرێت و بیداتەوە بە مووچە .
بڕیار ره‌شید، په‌رله‌مانتاری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 700 ملیار دیناره‌كه به‌شێكه له‌و پاره‌یه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ قه‌رزار كراوه و پێویست ناكات وه‌ك هه‌واڵ و هاتن و نه‌هاتنی بڵاوبكرێته‌وه.