کوردستانی

دهۆك: له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ شه‌ڕێكدا چواركه‌س برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆك: له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ شه‌ڕێكدا چواركه‌س برینداربوون
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، كێشه‌ له‌نێوان دوو دراوسێدا دروستبووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ك به‌كارهێنراوه‌ و چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌ له‌نێوان دوو دراوسێدا دروستبووه‌، به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌یان له‌ یه‌كتر كردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چوار كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی سووك بریندار بوون و له‌ ئێستادا هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌ له‌ژێر چاودێریی پۆلیسدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. 
 
به‌وته‌ی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕه‌ دراوسێیه‌ داوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ برینداره‌كان له‌ هه‌ردوو لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ن. 
 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان